نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبووه‌وه‌ و نرخی‌ زێڕیش نزمبووه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ
جارێكی تر نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان روویان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد و نرخی‌ زێڕیش نزمبووه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌ 10ی شوباتی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 82 دۆلار و 19 سه‌نت، له‌ كاتێكدا دوێنێ‌ به‌ 81 دۆلار و 41 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 76 دۆلار و 84 سه‌نت له‌ كاتێكدا دوێنێ‌ به‌ 76 دۆلار و 9 سه‌نت فرۆشرا.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ نزمبووه‌وه‌ بۆ دوو هه‌زار و 24 دۆلار، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ‌ به‌ دوو هه‌زار و 32 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.


AM:08:21:10/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت