بانكی ناوه‌ندی عێراق مۆڵه‌تی كاركردنی بانكێكی ئێرانی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
بانكی ناوه‌ندی عێراق مۆڵه‌تی كاركردنی گه‌وره‌ترین بانكی ئێران "بانكی میللی"ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌ركه سنوورداره‌كانی بانكه‌كه له عێراقدا.
له نووسراوێكی بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ بانكه ئێرانییه‌كه كه له‌لایه‌ن دوو به‌رپرسی بانكه‌كه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، هاتووه "له ژێر رۆشنایی زیادبوونی زیانه‌كانی لقه‌كه‌تان له عێراق و چالاكییه سنوورداره‌كانی و بێتوانایی له جێبه‌جێكردن یاخود فراوانكردنی چالاكییه بانكییه‌كان و تێكه‌ڵبوونی له سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، بڕیاردراوه مۆڵه‌ته‌كه‌ت هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه".
له ساڵی 2018 دا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر بانكی میللی ئێران‌دا سه‌پاند و رایگه‌یاند كه "له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه به‌كارده‌هێندرێت له پێناو دابه‌شكردنی پاره به‌سه‌ر گروپه چه‌كدارییه شیعه‌كانی ناو عێراقدا و بوونی بانكی میللی له عێراق به‌شێك بووه له‌م پلانه".
عێراق كه له‌یه‌ك كاتدا هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا و ئێرانیشه و زیاتر له 100 ملیار دۆلار یه‌ده‌گی هه‌یه كه له ئه‌مریكا دانراوه، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پشتی به نیازپاكی واشنتۆن به‌ستووه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببێته‌وه له‌وه‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به داهاتی نه‌وت و داراییه‌كه‌ی بلۆك نه‌كرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له مانگی 10 ی ساڵی 2022 دا له ڕێی پارته شیعه‌كان و گروپه چه‌كدارییه عێراقییه‌كانی نزیك له ئێرانه‌وه خرایه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، حكومه‌ته‌كه‌ی عێراق له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هاریكاری كردووه له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كان بۆ سنوورداركردنی چالاكییه داراییه‌كانی ئێران له عێراقدا و نوێكردنه‌وه‌ی سیستمه داراییه‌كه‌ی.
له‌مدواییانه‌دا عێراق به‌شداریكردنی هه‌شت بانكی بازرگانی ناوخۆی له مامه‌ڵه‌كردن به دۆلاری ئه‌مریكی قه‌ده‌غه‌كرد، ڕێوشوێنی گرته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ساخته‌كاری و پاره سپیكردنه‌وه و به‌كارهێنانی نایاسایی دراوی دۆلاری ئه‌مریكی، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێشوازی لێكرا.
PM:08:25:09/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت