نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و برێنت جارێكی تر روویان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌وه‌ سه‌رو 79 دۆلار.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ی شوباتی‌ 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌ 79 دۆلار و 45 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 78 دۆلار و 63 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 74 دۆلار و شه‌ش سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 73 دۆلار و 39 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرا.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌ دوو هه‌زار و 32 دۆلاره‌.


AM:08:26:08/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت