نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان  به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌ خۆیانه‌وه‌ بینی، به‌جۆرێك به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 78 دۆلاری تێپه‌ڕاند.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6ی شوباتی‌ 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌ 78 دۆلار و 21 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 77 دۆلار و 86 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 72 دۆلار و 97 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌ دوو هه‌زار و 27 دۆلاره‌.


AM:08:39:06/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت