مامۆستایانی ناڕازی جارێكی دیكه‌ ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی پێشوویان كرده‌وه‌

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

وێستگه‌نیوزـ

مامۆستایانی ناڕازی ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی بایكۆت و خۆپیشاندانه‌كانیان كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی پێشوویان.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ سلێمانی، مامۆستایانی ناڕازی ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی پێشوویان و رایانگه‌یاند، تا جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ بایكۆت و خۆپیشاندان.


PM:12:34:28/01/2024


ئه‌م بابه‌ته 1636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت