مشكێكی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كوشنده هه‌ڵهات
وێستگه‌نیوز-
هه‌ڵهاتنی مشكێك له تاقیگه‌یه‌كی وڵاتی چین نیگه‌رانی لای كارمه‌ندانی تاقیگه‌كه دروستكرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسێكی كوشنده‌یه.
ئاژانسه جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه "له تاقیگه‌یه‌كی وڵاتی چین، مشكێك كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كوشنده بوو هه‌ڵهات".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه مشكێكی تاقیگه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی چین توانی له ده‌ستی تهكنیككارێك هه‌ڵبێت و به‌سه‌ر به‌شی دواوه‌ی جله خۆپارێزییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وت و بۆ ماوه‌ی ده خوله‌كێك له‌سه‌ر پشتی بوو، له‌و كاته‌ی تهكنیككارهكه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا.
له دیمه‌نه‌كانی كامێرای چاودێری تاقیگه‌یه‌كی شاری شه‌نگه‌های چین كارمه‌ندێكی تاقیگه ده‌ركه‌وتووه كه قرتێنه‌ره‌كان له قهفهسهكانیان ده‌رده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بیانكێشێت، له‌و كاته‌دا سێ دانه‌یان باز ده‌ده‌ن و هه‌ڵدێن.
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل”ی به‌ریتانی، له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كارمه‌ندی تاقیگه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی پاڵكه‌وتووه و سه‌یری ژێر كه‌لوپه‌له‌كان ده‌كات و به‌دوای مشكهكهدا ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام مشكه‌كه له‌سه‌ر پشتیه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كه هه‌ستی پێبكات.
وادیاره ئه‌و كارمه‌ندی تاقیگه‌یه كه ده‌مامك و جلی خۆپارێزی له‌به‌ردابووه، نه‌یتوانیوه مشكه‌كه ببینێت هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر پشتی بووه.
دوای ئه‌وه‌ی وابڵاوكرایه‌وه كه "دزه‌كردنی تاقیگه‌یی" له شاری ووهان هۆكاری بنه‌ڕه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، دامه‌زراوه‌كانی پشكنینی ئاژه‌ڵانی چین له‌ژێر چاودێری تونددان.
بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە:
PM:03:09:20/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 3056
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت