مێتا ده‌چێته‌ كێبڕكێی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه‌


وێستگه‌نیوز
سه‌رۆكی كۆمپانیای مێتا (فه‌یسبووك و ئینستاگرام) ئاشكرایكرد كه‌ گروپه‌كه‌ی ده‌ستیان به‌ كاركردن كردووه‌ له‌سه‌ر زیره‌كی ده‌ستكرد، كه‌ به‌ زمانی‌ "گشتی” وا وه‌سف ده‌كرێت و بریتییه‌ له‌ سیسته‌می زانیاری پاڵپشتیكراو به‌ توانای مه‌عریفی مرۆڤ، هاوشێوه‌ی "Open a i"  دروستكه‌ری "GPT Chat".

مارك زوكه‌ربێرگ سه‌رۆكی كۆمپانیای مێتا (فه‌یسبووك و ئینستاگرام) له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ‌ ماڵپه‌ڕی The Vergeی ئه‌مریكی تایبه‌تمه‌ند به‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیادا كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، وتی: "گه‌یشتویه‌نه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ بۆ دروستكردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ده‌مانه‌وێت دروستی بكه‌ین، پێویستمان به‌وه‌یه‌ به‌ره‌و زیره‌كی ده‌ستكردی گشتی هه‌نگاو بنێین”.

وتیشی‌: "له‌و باوه‌ڕه‌دام گرنگه‌ ئه‌مه‌ ڕابگه‌یه‌نم، چونكه‌ زۆرێك له‌ باشترین توێژه‌ران ده‌یانه‌وێت كار له‌سه‌ر كێشه‌ گه‌وره‌تره‌كان بكه‌ن".

به‌هۆی كۆمپانیای "Open a i”ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوو له‌ كالیفۆرنیا، زیره‌كی ده‌ستكردی گشتی بۆ هه‌مووان به‌رده‌ست بوو، چونكه‌ له‌ كۆتایی ساڵی 2022دا به‌ خستنه‌ڕووی "GPT Chat” جیهانی سه‌رسام كرد كه‌ به‌ناوبانگترین به‌رنامه‌ی زیره‌كی ده‌ستكردی دروستكه‌ره‌ و ده‌توانێت له‌سه‌ر بنه‌مای داواكارییه‌كی ساده‌ به‌ زمانی ڕۆژانه‌، ناوه‌ڕۆكی جۆراوجۆر به‌رهه‌م بهێنێت.

پێشتر سام ئاڵتمان سه‌رۆكی "Open a i” زیره‌كی گشتی ده‌ستكردی به‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ وه‌سف كرد كه‌ له‌ پرۆگرامه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت كه‌ "به‌ گشتی له‌ مرۆڤ زیره‌كترن".

چه‌مكه‌كه‌ هێشتا ناڕوونه‌ و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ نیك كلیگ، به‌رپرسی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له‌ كۆمپانیای مێتا له‌ داڤۆس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ "هیچ كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر مانای وردی زیره‌كی گشتی ده‌ستكرد نییه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌گه‌ر داوا له‌ كۆمه‌ڵێك زانای كۆمپیوته‌ر بكه‌یت پێناسه‌ی بكه‌ن، هه‌ریه‌كه‌یان پێناسه‌یه‌كی جیاوازی ده‌كات.

سه‌رهه‌ڵدانی زیره‌كی ده‌ستكردی درووستكه‌ر له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا بووه‌ته‌ هۆی كێبڕكێیه‌كی توند له‌ نێوان كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیادا.

هه‌رزوو مایكرۆسۆفت (وه‌به‌رهێنه‌ری سه‌ره‌كی له‌ "Open a i”) و گوگڵ و مێتا ده‌ستیان كرد به‌ دابینكردنی چه‌ند ئامرازێك و هه‌وڵی‌ سه‌رنجڕاكێشانی‌ باشترین ئه‌ندازیاره‌كانی‌ ئه‌و بواره‌ ده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌: AFP


PM:01:28:19/01/2024


ئه‌م بابه‌ته 2096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو