ئێران، ئیسرائیل به به‌رپرسیار له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان له غه‌ززه ده‌زانێت
وێستگه‌نیوز-
كۆماری ئیسلامی ئێران، وڵاتی ئیسرائیلی به به‌رپرسیار له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستین زانی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، ناسر كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) نووسیویه‌تی كه "دوای كوژرانی زیاتر له 15 هه‌زار فه‌له‌ستینی، تاوانبارانی زایۆنی له سایه‌ی پشتیوانی به‌رده‌وامی حكوومه‌تی ئه‌مریكا، قۆناغێكی تری كوشتن و له‌ناوچوونیان ده‌ستپێكرد”.
ناسر كه‌نعانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "چه‌ند خوله‌كێك پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ناوچه داگیركراوه‌كان به‌جێبهێڵێت، ڕژێمی زایۆنی هێرشی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر غه‌ززه ده‌ستپێكرده‌وه”.
وتیشی: "دیاره كه جگه له تاوانبارانی ڕژێمی زایۆنی، به‌رپرسیارێتی سیاسی و یاسایی له به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵكوژیی گه‌لی فه‌له‌ستین له ئه‌ستۆی حكومه‌تی ئه‌مریكا و هه‌ندێك حكوومه‌ته كه پشتیوانی ئه‌م ڕژێمه ره‌گه‌زپه‌رسته ده‌كه‌ن".
به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 ئاگربه‌ستی كاتیی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی كه ماوه‌ی حه‌وت رۆژ به‌رده‌وام بوو، كۆتایی هات و سوپای ئیسرائیل بۆردوومانكردنی كه‌رتی غه‌ززه‌ی ده‌ستپێكرده‌وه.
ئاگربه‌سته‌كه كه له 24ی مانگی رابردوو له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كاتژمێر پێنجی به‌یانی به كاتی ناوه‌ندی ئه‌مریكا كۆتایی هات و سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه "ده‌ستیكردووه‌ته‌وه به شه‌ڕ دژی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه".
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، لانیكه‌م 32 كه‌س له كه‌رتی غه‌ززه كوژراون كه منداڵیشیان هه‌یه.
PM:01:01:01/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت