كاره‌بای‌ سلێمانی‌: كوژانه‌وه‌ی گشتی روویدا و له‌ هیچ شوێنێكی‌ ناوشار كاره‌با نییه‌


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ كوژانه‌وه‌ی گشتی روویدا و له‌ هیچ شوێنێكی‌ سلێمانی‌ كاره‌با نییه‌ و له‌ هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كه‌دان.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌ندازیار غالب محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: كاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2023/12/1 به‌هۆكارێكی نادیار كوژانه‌وه‌ی گشتی (Black out)له‌ تۆڕی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی نادیاره‌".

غالب محه‌مه‌د ده‌ڵێت: :له‌ ناو شاری سلێمانی هیچ شوێنێكی كاره‌بای نییه‌ و لایه‌نی په‌یوه‌ندار له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ن".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌پێی‌ لێدوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێم، بڕیاربوو له‌مڕۆوه‌ پێدانی‌ كاره‌بای‌ نیشتمانی‌ به‌ هاوڵاتیان ئاسایی ببێته‌وه‌.


AM:11:03:01/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 4816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت