ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل كۆتاییهات و شه‌ڕ ده‌ستی‌ پێكرده‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
دوای‌ حه‌وت رۆژ، ئاگربه‌ستی‌ نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی‌ فه‌له‌ستینی‌ كۆتاییهات و له‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ شه‌ڕ ده‌ستی‌ پێكرده‌وه‌.


به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 1ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2023 ئاگربه‌ستی كاتیی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی‌ فه‌له‌ستینی‌ كۆتایی هات و سوپای‌ ئیسرائیل بۆردوومانكردنی‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ی‌ ده‌ستپێكرده‌وه‌.  

میدیا فه‌له‌ستینییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ سوپای‌ ئیسرائیل چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ی‌ بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك قوربانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو كه‌ دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌ كۆتاییهاتنی حه‌وته‌مین رۆژی ئاگربه‌ستی نێوان هه‌ردولا له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌، شه‌ڕ دژی حه‌ماس له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

سوپای ئیسرائیل له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دابوو كه‌ حه‌ماس راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پێشێل كردووه‌ و ته‌قه‌ی له‌ خاكی ئیسرائیل كردوه‌.

كاتژمێر 7:00 به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگربه‌ستی كاتی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له‌ غه‌ززه‌ كۆتاییهات، دوای ئه‌وه‌ی هیچ كام له‌ لایه‌نه‌كان رێككه‌وتنیان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ رانه‌گه‌یاند.

له‌ رۆژی هه‌ینیی رابردووه‌وه‌ ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ راگه‌یندرا و دواتر درێژكرایه‌وه‌ و تێیدا ده‌یان بارمته‌ و دیل له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه‌ ئازاد كران.
 


AM:09:56:01/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو