ئه‌نجامی وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان ڕاگه‌یه‌نرا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی وه‌رگرتنی خوێندكاران و قوتابیانی له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم ئه‌نجامی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) راگه‌یاند و و له ئێستاوه پێشكه‌شكاران ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی لینكی (mhe-privatestudy.com) ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی وه‌رگرتنی قوتابیان/ خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاوكاته له‌گه‌ڵ بڕیاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ساڵانه به‌ڕێژه‌ی (10 بۆ 20%) كه‌مده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو له‌به‌ر چاوگرتنی باری دارایی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
پێشكه‌شكارانی زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان له ئێستاوه ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی لینكی (mhe-privatestudy.com) ئه‌نجامی وه‌رگرتنیان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان به كۆدی تاقیكردنه‌وه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته وه‌رگیراوان له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژدا په‌یوه‌ندی به شوێنی وه‌رگرتنیان بكه‌ن، ئه‌گینا به پێچه‌وانه‌وه مافی وه‌رگرتنیان له‌و به‌شه نامێنێت.
PM:08:35:30/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 2088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت