"به‌رپرسێكی پارتی له‌ كه‌ركوك چووه‌ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتییه‌وه"‌


وێستگه‌نیوزـ
كارگێڕی لقی سێی كه‌ركوكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تی كاكه‌یی و كادرێكی حزبه‌كه‌ی چوونه‌ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ له‌و شاره‌.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: مه‌سعود مه‌لا په‌روێز، كارگێڕی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ كاندیدی ژماره‌ی دووی ئه‌و حزبه‌ش بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌ كه‌ركوك، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و كادیرانی ئه‌و حزبه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رو پله‌داری پۆلیسی كه‌ركوك كه‌ له‌پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان بوون بڕۆنه‌ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ رۆژی 2ی ئه‌م مانگه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: كاوێز مه‌لا په‌روێز كه‌ تا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كادرێكی دیاری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ له‌شاری كه‌ركوك 10 رۆژ پێش ئێستا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ناو ریزه‌كانی پارتی پێشكه‌شی ئه‌و حزبه‌ كرد.

دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی كاوێز مه‌لا په‌روێز، له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پارتی قبوڵكراوه‌، یه‌كێتی ده‌رگای هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی بۆ كردوه‌ته‌وه‌و ئه‌ویش سوپاسی كردون و قبوڵی كردووه‌. به‌قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی وێستگه‌نیوز


PM:05:28:30/11/2023








ئه‌م بابه‌ته 12392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو