وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم: سبه‌ینێ ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ینێ ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه.
دوای چه‌ند رۆژێك له كه‌مبوونه‌وه‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به هاوڵاتیان، هه‌ینی رابردوو رێكه‌وتی 24 تشرینی دووه‌می 2023، وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتبوو "به‌هۆی پرۆسه‌ی چاكسازی له هه‌ردوو یه‌كه‌ی وێستگه‌ی خه‌بات 300 مێگاوات كاره‌با له ڕۆژی (15)ی ئه‌م مانگه‌وه كه‌م بووه‌ته‌وه".
وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێت: "تا كۆتایی مانگ پرۆسه‌كه ته‌واو ده‌بێت و وێستگه‌كه ده‌كه‌وێته كار و ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌م چاكسازییه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر كاره‌با به‌هۆی سه‌رماوه، بۆیه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كاته‌كانی پێدانی كاره‌با كه‌م بووه‌ته‌وه".
به‌پێی ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با بێت ئه‌مڕۆ مانگ ته‌واو ده‌بێت و سبه‌ینێ هه‌ینی پێده‌نێینه مانگی كانوونی یه‌كه‌م و ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه.
له ماوه‌كانی دواییدا پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكرد به‌جۆرێك له هه‌ندێك ناوچه گه‌یشته چوار كاتژمێر كاره‌با له شه‌و و رۆژێكدا ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هاوڵاتیانی لێكه‌وته‌وه.
لای خۆیه‌وه عوسمان محه‌مه‌د، نوێنه‌ری موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانییه‌وه كێشه بۆ موه‌لیده‌كان دروست بووه و ده‌شڵێت: "به‌هۆی زۆری كاركردنی كاره‌بای موه‌لیده‌وه نرخی ئه‌مپێرێك بۆ ئه‌م مانگه ده‌گاته 15 بۆ 16 هه‌زار دینار".
PM:04:52:30/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 7972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت