هه‌ڵبژاردنی ژووره‌ بازرگانییه‌كان ده‌ستیپێكرد

‌دیمەنی دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکان

وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تشرینی دووه‌می 2023، هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانییەکانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد کە ماوەی 17 ساڵە ئەنجام نەدراوە.

هەڵبژاردنەکە لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا 5ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و تیایدا هەر ئەندامێکی ژوورە بازرگانییەکان مافی دەنگدانی هەیە، بەو مەرجەی ناسنامەکەی نوێکرابێتەوە.

لە هەڵبژاردنەکەدا 13 ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی لە پارێزگای هەولێر، 13 ئەندام لە سلێمانی،11 ئەندام لە دهۆک و نۆ ئەندامیش لە هەڵەبجە هەڵدەبژێردرێن.

عه‌تا محه‌مه‌د، سەرپەرشتیاری ژووری بازرگانی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی قسەی بۆ راگه‌یاندنه‌كان كرد.


AM:09:53:30/11/2023










ئه‌م بابه‌ته 1012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت