په‌روه‌رده‌ی عێراق راگه‌یاندنی ناوی 50 هه‌زار دامەزراو به‌ گرێبه‌ست بۆ دوای هه‌ڵبژاردن دواده‌خات


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاشكراكردنی ناوی ئەو 50 ھەزار کەسەی بۆ دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دواخست کە بڕیاربوو بە شێوەی گرێبەست دابمەزرێن.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی عێراق  ده‌ڵێت: زیاتر لە ملیۆنێک و 500 ھەزار کەس ناویان بۆ دامەزراندنی 50 ھەزار پلەی وەزیفی بە شێوەی گرێبەست تۆمارکردوه‌و لە ئێستادا جیاکردنەوەی ناوەکان بەردەوامە. 

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ پرۆسەی جیاكردنه‌وه‌ی ناوه‌كان تا دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەردەوام دەبێت و دواتر ناوی وەرگیراوەکان رادەگەیەنرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ هۆكاری دواخستنه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ پرۆسەی دامەزراندن لە سیاسەت دوو رخرێته‌وه‌و لەلایەن کاندیدەکانەوە بۆ پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌قۆزرێته‌وه‌.


AM:11:55:29/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت