كه‌ش و هه‌وای‌ 48 كاتژمێری‌ داهاتوو راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ‌ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی‌ گه‌رما گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ 29ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2023 ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و هه‌ندێ كات ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور".

كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: "پله‌كانی‌ گه‌رما بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. خێرایی با  5 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 9 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ 30- 11- 2023 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری‌ تەواو".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "پله‌كانی‌ گه‌رما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با  10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

راشیگه‌یاند كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

هه‌ولێر:  16 پله‌ی سیلیزی

سلێمانی: 15 پله‌ی سیلیزی

دهۆك: 16  پله‌ی سیلیزی

كه‌ركوك: 17 پله‌ی سیلیزی

هه‌ڵه‌بجه‌: 16 پله‌ی سیلیزی

 زاخۆ:   17 پله‌ی سیلیزی

گه‌رمیان: 21 پله‌ی سیلیزی

حاج ئۆمه‌ران: 7 پله‌ی سیلیزی

 سۆران:  15  پله‌ی سیلیزی


AM:10:20:29/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 3704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت