نرخی نه‌وت و زێڕ به‌رزبوونه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ
جارێكی تر له‌ بازاڕه‌كانی جیهان نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌ به‌جۆرێك هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی‌ برێنت 81 دۆلاری‌ تێپه‌ڕاند، هاوكات نرخی‌ زێڕ به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ی تشرینی‌ دووه‌می 2023، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 81 دۆلار و 63 سه‌نت، له‌ كاتێكدا دوێنێ‌ به‌ 79 دۆلار و 88 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 76 دۆلار و 54 سه‌نت، له‌ كاتێكدا دوێنێ‌ به‌ 74 دۆلار و85 سه‌نت فرۆشرا.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌رزبووه‌وه‌ بۆ دوو هه‌زار و 44 دۆلار، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ‌ به‌ دوو هه‌زار و 15 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.


AM:08:06:29/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت