چارەنووسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەران ئاشکرا کرا
وێستگهنیوزـ
ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، حکومەتى عێراق بەردەوام دەبێت لە ناردنى 700 ملیارەکە بۆ مووچەى فەرمانبەران و لە پشکى ساڵى داهاتووى هەرێم دەبڕدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تشرینی دووهمی 2023، موعین کازمى، ئهندامی لیژنهب دارایی له پهرلهمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیا ناوخۆییهكان باسى لەوەکردووە، ناردنى پارەى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە مانگانە بەردەوام دەبێت و لە پشکى ساڵى داهاتووى هەرێم دەبڕدرێت.
لەبارەی ناردنى مووچەی فەرمانبەران راستەوخۆ لە بەغداوە ئاماژەی بەوەکرد، لە ئایندەدا ئەو پڕۆژەیە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە بۆ چارەسەری ریشەیی کێشەی مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم، بەڵام پێویستى بە کاتە.
رۆژی رابردوو شاندی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ محهمهد شیاعی سودانی، سەرۆک وەزیران کۆبوونەوە و بهپێی سهرچاوهیهكی شاندەکە، حکومەتی ناوەند دڵنیایی داونەتێ لەم هەفتەیەدا دوا 700 ملیار دیناری بۆ هەرێم دەنێرن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی 11ـداین و تا ئیستا حکومەتی ههرێم مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی دابەش نەکردووە و چاوەڕێی بەغدایە پارەی بۆ بنێرێت.
PM:12:35:28/11/2023
ئهم بابهته 20296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت