به‌غدا نرخی نه‌وتی سپیی بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ نیوه‌ كه‌مكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وزاریی عێراق بۆ كاروباری ئابووری بڕیاریدا نرخی یه‌ك لیتر نه‌وت بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ 500 دیناره‌وه‌ بۆ 250 دینار كه‌مبكاته‌وه‌ و بەپێیەش نرخی یەک بەرمیل نەوت دەبێتە 50 هەزار دینار.

كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی فوئاد حسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بووه‌ و وه‌زیرانی پلاندانان و دارایی و بارڤگانی و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌شدارییان تێدا كردوه‌.

به‌یاننامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ به‌هۆی هاتنی وه‌رزی زستانه‌وه‌، بڕیاردرا به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌و نه‌وته‌ سپییه‌ی به‌غدا بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی دابین ده‌كات، له‌ 500 دنیاره‌وه‌ بۆ 250 دینار.


PM:10:41:27/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 5884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو