سبه‌ینێ‌ له‌ سنووری‌ 2 مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت


‌وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ نه‌وت و كانزاكانی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ینێ‌ له‌ سنووری‌ 2 مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌‌‌ 26ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ نه‌وت و كانزاكانی‌ سلێمانی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وامه‌".

نه‌وت و كانزاكانی‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت: "سبه‌ینێ‌ دووشه‌ممه‌ 2023/11/27 نه‌وت له‌ ناو شاری سلێمانی له‌ سنووی مه‌ڵبه‌ندی 1 له‌ گەڕەکەکانی ئازادی و شەهیدانی ئازادی و گۆیژە دابه‌ش ده‌كرێت".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ هاوكات نه‌وت له‌ ماوەی مەڵبەندی 10 لە سنووری بەکرەجۆ دابەش دەکرێت.

پێشتر حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاری‌ دا هه‌ر ماڵێك به‌رمیلێك نه‌وتی‌ به‌بڕی‌ 100 هه‌زار دینار پێبدرێت.


PM:09:33:26/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 16200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو