هونه‌رمه‌ند تاهیری خه‌لیلی له‌ سلێمانی كۆچی دوایی كرد

‌تاهیر خه‌لیلی

وێستگه‌نیوزـ

نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26ی تشرینی دووه‌می 2023، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد و خه‌ڵكی شاری بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، تاهیر خه‌لیلی كۆچی دوایی كرد.

بەپێی زانیارییه‌كان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد (تاهیری خەلیلی) لەناو ماڵەكەی خۆیدا كۆچی دوایی كردووه‌.

تاهیر خه‌لیلی، خاوه‌نی گۆرانی به‌ناوبانگی "له‌ قه‌ندیلی سه‌ربه‌رزه‌وه‌"یه‌.

له‌ ساڵی 1956 له‌  شاری بۆكان له‌دایك بووه‌ و له‌ ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییه‌وه‌ چووه‌ته‌ ناو دنیای گۆرانی و موزیكه‌وه‌ و به‌رهه‌می یه‌كه‌می له‌ ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ناسرا.

دواتر چه‌ند به‌رهه‌مێكی له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی مه‌هاباد تۆمار كردووه‌، كه‌ بریتین له‌ ده‌نگ و ره‌نگ، شه‌وی تاریك و بێده‌نگ، گوڵی مه‌هاباد، كیژۆڵه‌ی كوردستان.


PM:01:08:26/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 3136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو