كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاخاوی به‌فر ده‌بارێت

‌دیمەنێکی بەفربارین لە هەرێمی کوردستان. وێنە: ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان سارد و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كان كه‌مێك به‌فر ده‌بارێت و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ پله‌كانی گه‌رما نزمتر ده‌بنه‌وه‌.

كه‌شناسی هه‌رێم له‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ کەش بە گشتی سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە لووتکەی ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەکان کەمێک بەفر دەبێت و نمە بارانیش لە هەندێ ناوچەی شاخاوی دەبێت.

ده‌شڵێت: "پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە  لە تۆمارکراوه‌كانی دوێنێ".

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 22ی تشرینی دووه‌می 2023، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "کەش سارد ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ هاتووه‌: نزمترین پلەکانی گەرما بە (2- 4) روو لە نزمبوونەوە دەکات و بەرزترین پلەکانی گەرما بە (2- 3) پلە بەرزتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 16 

سلێمانی: 15

هەڵەبجە: 16

دهۆک: 14

زاخۆ: 15

کەرکوک: 18

سۆران: 14

حاجی ئۆمەران: 4

گەرمیان: 20


AM:11:00:21/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 18136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت