مانگی سووری عێراق 11 تهن هاوکاری و خۆراک بۆ فەڵەستین دەنێرێت
وێستگهنیوزـ
ئهمڕۆ سێشەممە 21ی تشرینی دووهمی 2023، مانگی سووری عێراق ناردنی زیاتر لە 11 تهن یارمەتی، خۆراک و فریاگوزاری بۆ مانگی سووری میسر لە شاری عەریش راگەیاند، تا بگەیەندرێتە مانگی سووری فەڵەستین.
بەپێی راگەیەندراوێکی مانگی سووری عێراقی، هاوکارییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و ژمارەیەک دامەزراوەی حکومی دەنێردرێت.
ناردنی هاوکارییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەردەوامی "فزعة عراقیة للآقصی" دێت، کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەستیپێکرد، بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و فریاگوزاری بۆ کەمکردنەوەی توندی قەیرانە مرۆییەکان کە رووبەڕووی گەلی فەڵەستین بووەتەوە بەتایبەتی منداڵان و ژنان.
AM:09:43:21/11/2023
ئهم بابهته 1176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت