ئیسڕائیل: تونێلێكی حه‌ماس به ژێر نه‌خۆشخانه‌ی شیفادا تێده‌په‌ڕێت
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك گرته‌ی ڤیدیۆیی نه‌خۆشخانه‌ی شیفای كه‌رتی غه‌ززه و تونێلێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه تونێله به‌هێزه‌كه‌ی حه‌ماس ئاشكرا بووه كه به ژێر نه‌خۆشخانه‌ی شیفادا تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی وته‌بێژی سوپای به‌رگری ئیسرائیل له تۆڕی (X) ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان توانیویانه تونێلێك ئاشكرا بكه‌ن كه 10 مه‌تر قووڵه و 55 مه‌تر درێژه و ده‌رگایه‌كی دژه ته‌قینه‌وه‌ی هه‌یه و له‌ژێر نه‌خۆشخانه‌ی شیفادایه.
له ڤیدیۆكاندا ڕێڕه‌وێكی ته‌سك ده‌ركه‌وتووه و سهقفهكهشی كه‌وانه‌ییه و كۆنكریته و كۆتاییه‌كه‌شی ده‌رگایه‌كی ڕه‌ساسییه.
ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی ده‌ڵێت: "ئه‌م جۆره ده‌رگایانه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی حه‌ماسه‌وه به‌كارده‌هێنرێن بۆ ڕێگریكردن له چوونه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسڕائیل بۆ ناوه‌نده‌كانی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رمایه‌كانی ژێرزه‌وی حه‌ماس".
حه‌ماس له كاتێكدا دانی به‌وه‌دا ناوه كه تۆڕێكی سه‌دان كیلۆمه‌تری له تونێلی نهێنی و ژێرزه‌مینی له غه‌ززه‌دا، به‌ڵام ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه ئه‌و تونێلانه له ژێرخانه مه‌ده‌نییه‌كانی وه‌كو نه‌خۆشخانه‌كاندا بن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی وتی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه لانیكه‌م 31 كۆرپه‌له‌ی نه‌خۆشی پێنه‌گه‌یشتوو له نه‌خۆشخانه‌ی شیفا هێنراونه‌ته ده‌ره‌وه و دواتر ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له میسڕ.
هه‌روه‌ها كۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان كه بنكهكهی له نیویۆركه وتی تاوه‌كو ئێستا كوژرانی 48 ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌دا له دوای هێرشه‌كه‌ی 7 ی مانگی 10 ی حه‌ماسه‌وه بۆ سه‌ر ئیسڕائیل پشتڕاست كراونه‌ته‌وه.
سوپای ئیسڕائیل وتیشی پێنج سه‌ربازیی دیكه‌ی له شه‌ڕه‌كه‌ی ناو كه‌رتی غه‌ززه‌دا كوژراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی كوژراوان له نێو هێزه‌كانی ئیسڕائیلدا به‌رزبووه‌وه بۆ 64 سه‌رباز.
له به‌ره‌به‌یانی رۆژی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023دا، ئیسرائیل له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی باهۆزی ئه‌قسا كه باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی رایگه‌یاند، له كه‌رتی غه‌ززه‌وه تووشی هێرشێكی موشه‌كی بێ وێنه بوو، دوای ئه‌وه چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه، چوونه ناو ناوچه سنوورییه‌كان له باشووری ئیسرائیل و زیاد له هه‌زار كه‌سیان كوشت و سه‌دان كه‌سیان به بارمته گرت.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا، سوپای ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنی "شمشێری ئاسنین"ی دژ به حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه راگه‌یاند و ده‌ستیكرد به هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كوشتنی هه‌زاران كه‌س مه‌ده‌نی و وێرانكردنێكی گه‌وره و به‌رفراوانی باڵه‌خانه و ژێرخانی لێكهوتهوه. هه‌روه‌ها ئیسرائیل گه‌مارۆیه‌كی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌دا سه‌پاند و ئاو و كاره‌با و خۆراك و سووته‌مه‌نی لێ قه‌ده‌غه‌كرد و هێزی سوپای ناردووهتهناو كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئه‌مه‌ش قه‌یرانێكی گه‌وره‌یی مرۆیی دروست كردووه.
PM:06:14:20/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 3688
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت