هاوڵاتیه‌ك به‌هۆی لافاوه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ست دا


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ هه‌ولێر خنكانی‌ هاوڵاتییه‌كی‌ به‌هۆی‌ لافاوه‌وه‌ راگه‌یاند.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2023 به‌رگری شارستانی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ گوندی شێخه‌لات له‌ ده‌ڤه‌ری مه‌لا قه‌ڕه‌ سه‌ربه‌ قه‌زای مه‌خمور هاوڵاتیه‌كی شوانكاره‌ به‌ هۆی هه‌ڵسانی ئاو خنكاوه‌.

به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ده‌ڵیًت: "تیمه‌كانمان له‌ ئێستادا ده‌رچوون بۆ شوێنی ڕووداوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی خنكاوه‌كه‌".

به‌رگری شارستانی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌رمی‌ هاوڵاتییه‌ شوانكاره‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌.


PM:05:20:20/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 12956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو