ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ: کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی کۆبوونەوەی باشبوون و لێکتێگەیشتن هەیە
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه کۆبوونەوەکانی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان "کۆبوونەوەی باشبوون و لێکتێگەیشتن هەیە".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2023 ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ئاڤامیدیا وتی: " له هه‌فته‌كانی رابردوودا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ پارتی كرد و كۆبوونه‌وه‌كان باش بوون و لێكتێگه‌یشتن هه‌بووه و له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بووین".
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌ڵێت: "ناتوانم دیاری بكه‌م كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتی و پارتی ده‌كرێت، به‌ڵام لێكتێگه‌یشتن هه‌یه".
وتیشی: "ئه‌و ساردییه‌ی كه رابردوو هه‌بووه و ئه‌و لێكتێنهگهیشتنهی هه‌بووه و ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی كه هه‌بووه به راشكاوانه له كۆبوونه‌وه‌كان باسكراون".
راشیگه‌یاند كه "نیگه‌رانییه‌كان په‌یوه‌ندییان به یه‌كێتی و پارتییه‌وه هه‌یه، ئێمه نیگه‌رانیمان هه‌بووه، براده‌رانی پارتیش نیگه‌رانییان هه‌بووه و زۆر به راشكاوانه باسمان كردووه".
PM:03:30:20/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت