له باكوری كوردستان دوو كهس بههۆی لافاوهوه گیانیان له دهستدا
وێستگهنیوزـ
لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان بەهۆی بارانی بەخوڕ لافاو دروستبوو، وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش دەڵێت، لە پارێزگای ئامەد و ئێلیهـ، دوو کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە.
بارانی بەخوڕ و بای بههێز، وێڕای زیانی گیانی، زیانی مادیشی لێکەوتەوە؛ بەهۆی با و باران لە ماردین جامی پەنجەرەی چەندین ماڵ شکا، لە ناوچەی بسمیلی ئامەد و ناوچەی کانی رەشی بسمیل بەهۆی بارانی بەلێزمە لافاو دروستبوو.
هاوکات، لە ئەرزینجان و ئەرزەڕوومیش بەفر باری.
AM:09:14:20/11/2023
ئهم بابهته 1056
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت