لە کەرکوک تەقە لە نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵا کرا
شاخەوان عەبدوڵا
وێستگهنیوزـ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک تەقە لە نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەررۆکی پەرلەمانی عێراق کرا.
شاخەوان عەبدوڵا، لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کردەوەیەکی ترسنۆکانە تەقە لە نووسینگەی کەرکوکمان کرا و دەستبەجێ لەلایەن پاسەوانەکانەوە وەڵام درایەوە".
باسی لهوهشكردووه: "ئۆتۆمبێلەکە کە لە جۆری تۆیۆتا کامریە پێکێنرا، بەڵام توانی هەڵبێت، وێڕای داواکردنمان لە دەزگا ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە، خەڵکی بە شەرەفی کەرکوک دڵنیا دەکەینەوە ئەم هێرشەش هاوشێوەی هێرشەکانی پێشوو لە خزمەت کردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک رامان ناگرێت".
AM:08:27:20/11/2023
ئهم بابهته 1228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت