به‌هۆی ره‌چاونه‌كردنی حیجابی فه‌رمی زیاتر له‌ 100 كافتریا له‌ تاران داخران


وێستگه‌نیوزـ

لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران، بە هۆی رەچاونەکردنی حیجابی فەرمی، زیاتر لە سەد کافتریا، خواردنگە و دوکان داخران و زیاتر لە 500 ئوتۆمبێلیش دەستیان بەسەردا گیرا.

محەمەد عەلی، جێگری فەرماندەی پۆلیسی ئیسلامشەهر رۆژی شه‌ممه‌ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانێکی پۆلیسدا بۆ چاودێریکردنی بەکارهێنانی حیجاب لەلایەن هاووڵاتییانەوە، 121 دووکان، خواردنگە و کافتریا داخران.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەشت مانگی رابردوودا 15 هەزار شوێنی پیشەیی لەم شارە کەوتوونەتە بەر پشکنین و لێپێچینەوە و، لە ئەنجامدا 898 شوێن بەهۆی رەچاونەکردنی حیجابی ئیسلامی، بەڵێننامەیان لێ وەرگیراوەتەوە و 121 شوێنیش داخراون.

جێگری فەرماندەی پۆلیسی ئیسلامشەهر باسی له‌وه‌شكرد، هەر لەو ماوەیەدا 517 ئوتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیراوە و 80 کەسیش لە خاوەنی ئەو ئوتۆمبێلانە بەهۆی بەردەوام بوونیان لە رەچاونەکردنی حیجاب، دراونەتە دادگا.







AM:10:46:19/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو