نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو، له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی به‌جۆرێك نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی‌ برێنت گه‌یشته‌وه‌ 80 دۆلار.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی تشرینی‌ دووه‌می‌ 2023، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ 80 دۆلار و 62 سه‌نته‌.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 75 دۆلار و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

له‌ به‌رانبه‌ردا نرخی یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌ هه‌زار و 980 دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌ ده‌كرێت.


AM:08:39:19/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت