حكومەتی بایدن بیر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڤیزه‌ی ئه‌و خوێندكارانه ده‌كاته‌وه كه پشتگیری حه‌ماس ده‌كه‌ن
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا
وێستگهنیوزـ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی تشرینی دووه‌می 2032، ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڤیزه‌ی هاووڵاتییانی بیانی هه‌یه كه له ئه‌مریكا ده‌ژین و پشتگیری گروپه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك حه‌ماس ده‌كه‌ن. ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ فشاری كۆمارییه‌كان بۆ سه‌ر حكومه‌تی ئه‌مریكا، بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر به‌و بیانیانه‌ی كه پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له نامه‌یه‌كدا بۆ سیناتۆری كۆمارییه‌كان ماركۆ رۆبیۆ، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌واڵگری له كۆنگرێس، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "حه‌ماس" رێخراوێكی بیانی تیرۆریسته و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڤیزه‌ی هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌ت به گوێره‌ی یاسای كۆچ و ره‌گه‌زنامه، ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رفراوانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڤیزه هه‌یه، ئێمه كاتێك زانیاری یان به‌ڵگه هه‌بێت كه ئاماژه به‌وه بكات خاوه‌ن ڤیزایه‌ك، ره‌نگه شایسته‌ی ڤیزه‌ی ئه‌مریكا نه‌بێت، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی خۆمان به‌كارده‌هێنین".
له‌م رووه‌وه سیناتۆر ماركۆ رۆبیۆ، ئاوا وه‌ڵام ده‌داته‌وه: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڤیزه‌ی لایه‌نگرانی حه‌ماس و ده‌ركردنیانی هه‌یه، هه‌نووكه پێویسته له‌سه‌رتان ئه‌وه بكه‌ن".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به تۆڕی هه‌واڵی فۆكس نیوزی راگه‌یاندووه: "وه‌زاره‌ت ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رفراوانی هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڤیزهكان، له كاتێكدا به‌ڵگه‌یه‌ك یان ئاماژه‌یه‌ك هه‌بێت كه هه‌ڵگری ڤیزه‌كه، هه‌ڕه‌شه‌بێت بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بۆ نموونه، وه‌زاره‌ت ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه به‌كارده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌بێت ده‌ریبخات كه‌سێك كۆمه‌كی مادیی، پێشكه‌ش به رێكخراوێكی تیرۆرستی بیانی كردووه".
ئه‌م وه‌ڵام و وهڵامكارییه، دوای هه‌فته‌یه‌ك دێت له لێپرسینه‌وه له وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ ئه‌لیخاندرۆ مایۆركاس له‌لایه‌ن سیناتۆر رۆبیۆوه، سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه. به ئاماژه‌دان به‌و یاسایه‌ی باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی بیروڕای تیرۆریستیان هه‌یه، ڤیزه‌یان پێ‌نادرێت.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، ماریۆ كاس ده‌ڵێت تهبهنیكردن یان پشتگیریكردن له چالاكی تیرۆریستی، ده‌كرێت بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڤیزه و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كه.
مانگی رابردوو 19 په‌رله‌مانتار، نامه‌یه‌كیان بۆ ئیداره‌ی ئه‌مریكا نووسیوه و تیایدا به دیاریكراوی، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڤیزه‌ی ئه‌و خوێندكارانه ده‌كه‌ن كه به‌شداربوون له خۆپیشاندانی پشتگیری له گروپه تیرۆریستییه‌كان. ئه‌وان له نامه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن: "خوێندكاره بیانییه‌كان به‌شدارییه‌كی زۆریان له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و تاكانه‌ی بانگه‌شه بۆ توندوتیژی تیرۆریستی، دژ به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن، لێره جێگایان نابێته‌وه".
رۆبیۆ هه‌روه‌ها پێشنیاری یاسایه‌ك ده‌كات، تیایدا داوا له حكومه‌ت بكرێت: "ڤیزهكان هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه و ده‌ستبكرێت به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی دیپۆرتكردنی هه‌ر هاووڵاتییه‌كی بیانی، ته‌به‌نی یان لایه‌نگریی چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی هه‌ر رێكخراوێكی تیرۆریسی بێت، له نمونه‌ی حیزبوڵڵا و جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستینی و حه‌ماس و بزووتنه‌وه‌كانی دیكه".
PM:09:51:17/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1640
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت