لە چوار پارێزگای عێراق بەشەخۆراکی نزیکەی یەک ملیۆن کەس بڕدراوە

‌وێنە: زانیار مەریوان_ وێستگەنیوز

وێستگه‌نیوزـ

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری بازرگانیی و دارایی عێراق رایگەیاند، بەشەخۆراکی نزیکەی یەک ملیۆن هاووڵاتیی لە چوار پارێزگادا بڕدراوە. دەشڵێت، "بەردەوام دەبن لە دابینکردنی کارتی بەشەخۆراکی ئەلکترۆنی لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق".

ئەمڕۆ هەینی 15ی تشرینی دووه‌می 2023، ریاز موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری بازرگانیی و دارایی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، نزیکەی یەک ملیۆن هاوڵاتی لە چوار پارێزگای عێراق بەشەخۆراکەکانیان بڕدراوە و بێبەشدەبن لە وەرگرتنی کارتی ئەلکترۆنی بەشەخۆراک.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە ئەلیکترۆنیکردنی کارتی بەشەخۆراک یارمەتیدەر دەبێت لە جیاکردنەوەی ناوی ئەو هاووڵاتییانەی شایستەی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە نین.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی زۆری بڕی مووچەکانیان یاخود گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات بەشەخۆراکی ئەو هاووڵاتییانە بڕدراوە و بڕی پارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و بۆ زیادکردنی ماددەی خۆراکی تەرخاندەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، نزیکەی شەش مانگە وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاریداوە کاڵا و شتومەک بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هاووڵاتییان هاوردەبکرێت.


PM:09:28:17/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 2756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت