سانا: ئیسرائیل ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی بۆردوومان كرد
وێستگه‌نیوز-
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی سوریا "سانا" بڵاویكرده‌وه كه شه‌وی رابردوو سوپای ئیسرائیل چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ی بۆردوومان كرد و ته‌نها زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی سوریا "سانا" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "سوپای ئیسرائیل به مووشه‌ك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "هێرشه‌كه ته‌نیا زیانی مادی هه‌بووه و له به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه ئه‌نجام دراوه".
راشیگه‌یاندووه كه "سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی سوریا به‌رپه‌رچی هه‌ندێك له مووشه‌كه‌كانی داوه‌ته‌وه".
لای خۆیه‌وه روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "هێرشه‌كان چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ر به حزبوڵایان كردووه‌ته ئامانج له نزیك دیمه‌شق و هه‌ر زوو چه‌ند ئه‌مبوڵانسێك گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه".
هاوكات سوپای سوریا رایگه‌یاند كه به‌رگری ئاسمانی چه‌ندین مووشه‌كی ئیسرائیلی خستووه‌ته‌خواره‌وه كه له به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه ئاراسته‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت كرابوون.
PM:12:38:17/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت