بانکی ناوەندی: بانکەکانی عێراق و تورکیا بەیەکەوە دەبەستینەوە


وێستگه‌نیوزـ

سه‌رچاوه‌یه‌ك لە بانکی ناوەندی عێراق راگەیاند، بە مەبەستی زیادکردنی ئاڵوگۆڕی دەرەکی بە دراوی یۆرۆ، بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ چەند بانکێکی تورکیا لەسەر کردنەوەی چەند هەژمارێک رێککەوتون.

سه‌رچاوه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق بە میدیا ناوخۆییه‌کانی راگەیاندووه‌، لەگەڵ چەند بانکێکی تورکیا رێککەوتنیان کردووە بۆ کردنەوەی هەژماری عێراقی تایبەت بە حەواڵە و بازرگانی دەرەکی لە رێگەی بەکارهێنانی دراوی یۆرۆ.

باسی لەوەش کردوە، رێککەوتنی نێوانیان بۆ ئاسانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیایە، بەوپێیەی قەبارەی بازرگانی نێوانیان بەرزە و رێگای بازرگانیکردن لە نێوان هەردوو وڵات ئاسانتر دەکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بانکی ناوەندی کۆمەڵێک رێککاری بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار گرتووەتە بەر.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو رێککەوتنە لە نێوان پارێزگاری بانکی ناوەندی و باڵیۆزی تورکیا و سەرۆکی ئەنجومەنی کار و بەرێوەبەری لقی بانکە تورکییەکان لە عێراق کراوە کراوە لەسەر حەواڵە و بازرگانیکردنی نێوان هەردوو وڵات بە دراوی یۆرۆ.


AM:11:03:16/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت