نرخی نهوتی خاو و برێنت، له بازاڕهكانی جیهاندا جارێکی تر نزمبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینی و یهك بهرمیل نهوتی برێنت بۆ خوار 81 دۆلار دابەزی.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 16ی تشرینی دووهمی 2023، نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی برێنت بە 80 دۆلار و 51 سهنتە.
ههروهها نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی ئهمریكی به 76 دۆلار و شەش سهنته.
مانگی رابردوودا سعودیە رایگەیاند، لەگەڵ روسیا تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو بەردەوام دەبن لە کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی نەوت و بەپێی بڕیارەکەش سعودییە رۆژانە تەنها نۆ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.
لەو بارەیەوە، رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاند، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن سعودییە و روسیاوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دابینکردنی رێژەی پێویستی نەوت لە جیهاندا تا کۆتایی ئەمساڵ.
لایخۆشیەوە، عەلی مەشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ناکۆکییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر نرخی نەوت و بازاڕەکانی ئەو وزەیە دروستکردووە و هەر بەرزبوونەوەیەک لە نرخی نەوتدا کورتهێنانی بودجەی عێراق کەمدەکاتەوە.
ئەمەش لە کاتێكدایە، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، زیادکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی عێراق کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس ناکات و بۆ سەقامگیری بازاڕی نەوت و جیهان پابەندی بڕیارەکان دەبن.
AM:08:48:16/11/2023
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه