یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەموار دەکرێتەوە


وێستگه‌نیوزـ

سبه‌ینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ پێشنیازەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دەکات.


نووسینگەی راگەیاندنی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكردووه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ 14ی تشرینی دووه‌می 2023، په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان و خوێندنه‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا له‌نێویاندا پێشنیازه‌یاسای هه‌مواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی ژماره‌ 31ی ساڵی 2019 كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، له ‌دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌دا كه‌ كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌كی دیكه‌ش گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 هەموار کراوەتەوە، لەو کاتەدا سەرجەم بەرپرسانی ئەوکاتی کۆمسیۆن خانەنشین کران و چەند مەرجێکی نوێش بۆ دیاریکردنی بەرپرسانی کۆمسیۆن دانرا، بەو ئامانجەی کە کۆمسیۆن بێ لایەن بێت.


AM:10:17:13/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو