ئەمڕۆش خۆپیشاندان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمەوە دەستیپێکردەوە

‌دیەنێک لە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی راپەڕین. وێنە: ئەمیر حەسەن

وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ بۆ هەفتەی سێیەم خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمەوە دەستیپێکردەوە و باس لەوەدەکەن، لەخۆپیشاندان بەردەوام دەبن و تا ئەوکاتەی وەڵامی داواکانیان دەدرێتەوە.


مامۆستایان و فەرمانبەران باس لەوەدەکەن، ساڵێنێکی زۆرە خزمەت دەکەن، لەبەرامبەردا حکومەتی هه‌رێم ماوەی 60 رۆژە وەک خۆیان دەڵێن، "بێباکانە"؛ خۆی لە داواکانیان بێدەنگ کردووە.  

هاوکات، مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژیش، سەرەڕای داوای پێدانی شایستە داراییەکانیان، داوای دامەزراندن و کردنیان بە هەمیشەییە دەکەن.

په‌یوه‌ست به‌ خۆشیاندانه‌كان ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی تر خوێندكارانی پۆلی 12 گردبوونه‌وه‌ و داوایان كرد وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ یان پڕۆگرامی خوێندنیان بۆ كه‌م بكاته‌وه‌ یان خوێندن درێژ بكرێته‌وه‌.

خوێندكاران به‌ دروشمه‌كانی " ئالانی حه‌مه‌ سه‌عی كاتمان نییه‌ بۆ سه‌عی" و "چیتان ده‌وێ خوێندكاران كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌نهه‌جمان" درێژه‌یان به‌ خۆپیشاندان دا.


AM:11:46:12/11/2023








































ئه‌م بابه‌ته 1952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت