لیستی باشترین خۆراكه‌كان بۆ قوتابیان و خوێندكاران
وێستگه‌نیوز-
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی تازه‌ی خوێندن و گه‌ڕانه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن، زۆرێك له دایك و باوكان پرسیار ده‌كه‌ن چۆن ژه‌مه خۆراكێكی ته‌ندروست و خێرا كه گونجاوبێت بۆ قوتابخانه، ئاماده بكه‌ن و مادده خۆراكییه پێویستییه‌كانی تێدابێت كه یارمه‌تی گه‌شه‌ی منداڵه‌كانیان بدات.
عه‌میره ساڵح پسپۆڕی بواری خۆراك له چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی "سكای نیوزی عه‌ره‌بی" رایگه‌یاند "خواردنی ته‌ندروست بۆ قوتابیانی قوتابخانه‌كان، له هه‌مو ئاسته‌كانی ته‌مه‌ن، زۆر پێویسته. چونكه ئه‌م قۆناغه‌ی ته‌مه‌ن، قۆناغێكی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تییه كه تێیدا گه‌شه‌ی جه‌سته به‌خێرایی رووده‌دات. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته گرنگی به خۆراك بدرێت، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی دابینكردنی خۆراكێك، هه‌موو توخمه سه‌ره‌كییه‌كانی تێدابێت كه پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردنی جه‌سته، پێویستی پێیان هه‌یه".
ئه‌م پسپۆڕه‌ی بواری خۆراك، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، پێداویستییه خۆراكییه‌كان، بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن 3 بۆ 13 ساڵ، جیاوازه له پێداویستییه خۆراكییه‌كان، بۆ خوێندكارانی هه‌رزه‌كار كه ته‌مه‌نیان له نێوان 13 بۆ 18 ساڵه. قوتابییه ته‌مه‌ن بچووكه‌كان، به به‌راورد له‌گه‌ڵ خوێندكاره هه‌رزه‌كاره‌كان، پێویستیان به كالۆری كه‌متره. به تایبه‌ت له سه‌روبه‌ندی گه‌شه‌كردنه خێراكه‌یاندا. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ پرۆتین-ش راسته، قوتابییه بچووكه‌كان به به‌راورد به خوێندكاره هه‌رزه‌كاره‌كان، كه‌متر پێویستیان به پرۆتین هه‌یه. سه‌روه‌ختێك منداڵ گه‌وره ده‌بێت و ده‌گات به ته‌مه‌نی باڵقبوون، بۆ گه‌شه‌كردنی ماسولكه‌كان، پێویستی به پرۆتین هه‌یه كه له به‌رهه‌مه‌كانی ماست و پاقله‌ی سودانیدا هه‌یه.
عه‌میره ساڵح جه‌خت له‌وه ده‌كات ئه‌و خواردنه‌ی منداڵ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبات بۆ قوتابخانه، پێویسته كالیسیۆمی تێدابێت كه له په‌نیر و سپێناخدا هه‌یه و یارمه‌تی گه‌شه‌ی ئێسكه‌كان ده‌دات. هه‌روه‌ها چه‌وری ته‌ندروستی تیابێت وه‌ك گوێز كه یارمه‌تی گه‌شه‌ی مێشك ده‌دات. جگه له‌وه ده‌بێت ڤیتامین و كانزای تێدابێت كه یارمه‌تی به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش ده‌ده‌ن و پێویسته بڕێك له ریشاڵه‌كانیش له‌خۆبگرێت كه یارمه‌تی هه‌رسكردن ده‌ده‌ن. سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌وانه، ده‌بێت كانزای ئاسنیش له خۆراكی منداڵه‌كاندا هه‌بێت كه له سێودا هه‌یه، به‌تایبه‌ت بۆ كچه هه‌رزه‌كاره‌كان.
لای خۆیه‌وه تالا ئه‌لخه‌تیب پسپۆڕی بواری خۆراك، له وته‌یه‌كیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ناوبراو، باس له‌وه ده‌كات ئه‌و ژه‌مه خۆراكه‌ی منداڵ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبات بۆ قوتابخانه، پێویسته هه‌م حه‌زی قوتابییه‌كه له‌به‌رچاوبگیرێت و هه‌م ئه‌و توخمه خۆراكییانه‌ی تێدابێت كه گه‌شه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ منداڵه‌كه مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌م پسپۆڕه له درێژه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت: "به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك جۆری خۆراك، زه‌حمه‌ته به منداڵدا بنێردرێت بۆ قوتابخانه‌كه‌ی، چونكه به‌بێ بوونی ساردكه‌ره‌وه خۆراكه‌كه تێكده‌چێت، یان بۆ هه‌لومه‌رجی ناو قوتابخانه ناگونجێت. له‌به‌ر ئه‌وه لیستی ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌كرێت بنێردرێت بۆ قوتابخانه‌كان، لیستێكی سنوورداره و پێویسته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له‌خۆبگرێت:
لیستی خۆراك بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 3 بۆ 13 ساڵه:
*به‌كارهێنانی نانی شۆڤان یان گه‌نم بۆ دروستكردنی سانده‌ویچه‌كان
*لەفەی په‌نیر (به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه) له‌گه‌ڵ كاهوو.
*كێكی به شیر، هه‌فته‌ی یه‌ك جار.
*له‌فه‌ی بچووك به سپێناخ.
*گێزه‌ر یان خه‌یار (رۆژانه).
*ژه‌مێك گه‌نمه‌شامی كه له ماڵه‌وه به ڕێگایه‌كی ته‌ندروست ئاماده‌كرابێت.
*رۆژانه دوو گوێز.
*مۆز یان سێ‌و، به بێ له‌تكردن بۆ ئه‌وه‌ی تێكنه‌چێت.
لیستی خۆراك بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 13 بۆ 18 ساڵه:
*به‌كارهێنانی نانی شۆڤان یان گه‌نم بۆ دروستكردنی سانده‌ویچه‌كان.
*لەفەی گۆشتی قه‌ل و قاشی ئه‌ڤۆگادۆ.
*لەفەی نۆك.
*لەفەی په‌نیر (هه‌مو جۆره‌كانی) له‌گه‌ڵ كاهوو یان جه‌رجیر.
*رۆژانه دوو گوێز.
*كێكی به شوكولاته (هه‌فته‌ی دوو جار).
*گێزه‌ر یان خه‌یار (رۆژانه).
*له‌فه‌ی سپێناخ.
*ژه‌مێك له چه‌ره‌سات (هه‌فته‌ی دوو جار)
*رۆژانه مۆزێك یان سێوێك
PM:03:51:06/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 3736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت