پۆلیسی هەولێر: سەرۆکی گروپی "گۆڤەند سی تی ئێس" دەستگیرکرا
وێستگهنیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لەسەر سكاڵای ژنێک کەسێکیان بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئەو ئافرەتە دەستگیرکردووە.
ئهمڕۆ دووشەممە 25ی ئهیلولی 2023، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای ژنێک کەسێکیان دەستگیرکردووە کە سەرپەرشتی گروپەکانی تێلیگرامی کردووە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئەو ئافرەتەی کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە زیاتر لە 180 ڤیدیۆی ئافرەتانی لابووە و لە بەرامبەر بڵاونهکردنەوەی ڤیدیۆکان داوای پارەی لەو ئافرەتانە کردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە سەرپەرشتیاری گروپی پەیجەکانی 'گۆڤەند سی تی ئێس'ـە.
AM:09:50:25/09/2023
ئهم بابهته 2128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت