فه‌ره‌نسا بڕیاری كشانه‌وه‌ی له نه‌یجه‌ر دا
هێزەکانی فەرەنسا لە نەیجەر ئامادەکاری دەکەن بۆ کشانەوە
وێستگه‌نیوز-
دواجار سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بڕیاری كشانه‌وه‌ی له وڵاتی نه‌یجه‌ر دا و رایگه‌یاند كه له نزیكترین كاتدا باڵیۆزی وڵاته‌كه‌یان له‌و وڵاته ده‌كشێننه‌وه له چه‌ند مانگی داهاتووشدا سه‌ربازه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ـی ئه‌یلولی 2023، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌باره‌ی باڵیۆز و هێزه‌كانیان له وڵاتی نه‌یجه‌ر ئاشكرایكرد كه"فه‌ره‌نسا بڕیاریداوه باڵیۆزه‌كه‌ی بكشێنێته‌وه. له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا باڵیۆز و ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكارهكانمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه فه‌ره‌نسا".
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وتی: "هاریكاریی سه‌ربازی نێوان وڵاته‌كه‌مان و نه‌یجه‌ر كۆتاییهات".
وتیشی: "له چه‌ند مانگ و هه‌فته‌یه‌كی داهاتوودا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌مان له نه‌یجه‌ر ده‌كشێنه‌وه".
گرژییه‌كانی نێوان ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی نه‌یجه‌ر و فه‌ره‌نسا دوای ئه‌وه ده‌ستیپێكرد، كه رۆژی 26ی ته‌مموزی 2023 سوپای نه‌یجه‌ر كوده‌تای به‌سه‌ر محه‌ممه‌د به‌زووم سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی وڵات‌دا كرد و له ده‌سه‌ڵات دووری خسته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی نه‌یجه‌ر ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به رووی فڕۆكه بازرگانییه‌كانی فه‌ره‌نسا داخست، ئه‌وه‌ش نوێترین هه‌نگاوی نه‌یجه‌ر بو له نێو ئه‌و نیگه‌رانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا هه‌یانه به‌هۆی كوده‌تاكه‌ی مانگی ته‌مموزه‌وه.
له ماوه‌ی رابردو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی نه‌یجه‌ر خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی هاندا، بۆ ئه‌وه‌ی فشار له فڕه‌نسا بكه‌ن باڵیۆز و هێزه‌كانی له نه‌یجه‌ر بكشێنێته‌وه، بۆیه له نیامی پایته‌ختی نه‌یجه‌ر هه‌زاران كه‌س له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزی فڕه‌نسا له نه‌یجه‌ر ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
AM:12:03:25/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت