سه‌رچاوه‌یه‌ك: ئه‌و پۆلیسه‌ی‌ هاتووچۆی‌ هه‌ولێر كه‌ به‌رپرسه‌كه‌ی‌ كوشت، ده‌ستگیركرا

‌پۆلیسە دەستگیرکراوەکە

وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و پۆلیسه‌ی‌ هاتووچۆی‌ هه‌ولێر كه‌ ئه‌مشه‌و به‌رپرسه‌كه‌ی‌ كوشت، ده‌ستگیركرا.


سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ داوایكرد ناوی‌ بڵاونه‌كرێته‌وه‌، به‌ وێستگه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ ئه‌و پۆلیسی‌ هاتووچۆیه‌ی‌ هه‌ولێر كه‌ ئه‌مشه‌و به‌رپرسه‌كه‌ی‌ كوشت، دوای‌ هه‌ڵاتنی‌ ده‌ستگیر كرا.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ ئاماده‌نه‌بوو هیچ زانیارییه‌كی‌ ترسه‌باره‌ت به‌ پۆلیسه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ ئاشكرا بكات.

كاتێكی‌ پێشتر له‌ باڵه‌خانه‌ی كۆنی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای نێوان هه‌ولێر - كه‌ركوك شه‌ڕ له‌ نێوان پۆلیسێك كه‌ پاسه‌وانی‌ به‌رده‌رگا بووه‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خه‌فه‌ری‌ ئه‌مشه‌و دروستبوو.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌: "دواتر كارمه‌نده‌كه‌ی هاتووچۆ ته‌قه‌ی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خه‌فه‌ر كرد و كوشتی".

به‌پێی زانیارییه‌كانی‌ په‌یامنێری‌ وێستگه‌، هه‌ردوو پۆلیسه‌كه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی موچه‌ ده‌مه‌قاڵێیان له‌نێواندا درووستبووه‌ و له‌ئه‌نجامدا بووه‌ته‌ شه‌ڕیان و پۆلیسه‌كه‌ پێنج فیشه‌كی ناوه‌ به‌ به‌رپرسه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.


PM:10:33:24/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 13376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت