له گه‌ڕه‌كی ئه‌نفاله‌كانی كه‌لار شه‌ڕه چه‌قۆ روویدا و كه‌سێك كوژرا
وێستگه نیوزـ
لە گه‌ڕه‌كی ئه‌نفاله‌كانی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار شه‌ڕه چه‌قۆ روویدا و به‌هۆیه‌وه کەسێک کوژرا و دوانی دیکەش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مشه‌و شه‌ممه لە گەڕەکی ئەنفالەکانی ناحیەی رزگاری لە نێوان چەند گەنجێک روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوه.
دواتریش رزگار لەتیف، وتەبێژی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار له كه‌لار رایگه‌یاندوه: سێ گەنج گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەیان، یه‌كێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەش دریندارن.
" کوژراوەکە چەقۆ بەر سنگی کەوتبوو، دۆخی یەکێک لە بریندارەکانیش ناجێگیرە." وتەبێژی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار وای وتوه.
PM:11:48:23/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت