ده‌زگای ئاسایشی هەرێم: چەند تۆمەتبارێکی ئاژاوەگێڕ و تەقەکەر دەستگیرکران


وێستگه‌ نیوزـ

ده‌زگای ئاسایشی هەرێم رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانیان له‌ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ٨ تۆمەتباری ئاژاوەگێڕ و تەقەکەریان لە سنوری چەمچەماڵ دەستگیرکردوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگاكه‌دا هاتووه‌: لەپێناو ئارامی و ئاسایشی زیاتر و چەسپاندنی یاسا و ڕێگریکردن لە تەقەکردن و ئاژاوەگێڕی، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەماوەی مانگێکدا، هەشت تۆمەتباریان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیرکردووە.

"تۆمه‌تباره‌كان هەستابوون بە نانەوەی پشێوی و تەقەکردنی لە ماڵان و شەقام و شوێنە گشتیەکان و سەرجەم ئەو چەکە بێمۆڵەتانەی کە بەکاریان هێنابوو دەستیبەسەرداگیراوە." ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم وای وتوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەکانی ( ٤٩٥-٤٣٠-٤٠٥ ) لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.


PM:08:36:23/09/2023






ئه‌م بابه‌ته 1488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو