بانكی جەی پی مۆرگن-ی ئەمریكی: پێشبینی ده‌كرێت نرخی نه‌وت بگاته‌ 150 دۆلار


وێستگه‌ نیوزـ

به‌پێی پێشبینییه‌كانی بانكی "جەی پی مۆرگن"ی ئەمریكی، درێژه‌دان به‌ سیاسەتی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت واده‌كات لە ساڵی داهاتوودا نرخی بەرمیلێك نەوت 150 دۆلار تێدەپەرێنێت.

بانكی ناوبراو له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاندوه‌: وڵاتانی بەكارهێنەری نەوت لە ترسی هەڵئاوسان رێژەی سوودی بانكەكان بەرزدەكەنەوە، ئەمەش كاری وەبەرهێنانی وزە سنوردار دەكات، ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه‌ش به‌رده‌وام بێت، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌گاته‌ 150 دۆلار له‌ ساڵی داهاتوودا.

بانكه‌كه‌ پێشبینیی كردوه‌ لە ساڵی 2024 نرخی بەرمیلێك نەوت لە نێوان 90 بۆ 110 دۆلار دەبێت، لە ساڵی یش2025 بەرزدەبێتەوە بۆ 120 دۆلار، لە ساڵی 2026یش ئەگەری هەیە بگاتە 150 دۆلار.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلولی 2023، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا نزمبووه‌وه‌‌ بۆ 93 دۆلار و 27 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ‌‌ به‌ 93 دۆلار و 71 سه‌نت فرۆشرا. 

پێشتریش محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەتنێكدا لەگەڵ كەناڵی بلومبێرگ نیگه‌رانیی خۆی رایگەیاندبوو لەوەی نرخی نەوت بەرەو 100 دۆلار بڕوات و وتبوی: عیراق خوازیارە نرخی نەوت لە ئاستێكدا بێت، كە بەرژەوەندیی وڵاتانی بەرهەمهێنەر بپاریزێت و ئەوان وەك عیراق پێیان باشە نرخی نەوت لەنێوان 85 تا 95 دۆلاردا بێت.


PM:08:26:23/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت