سەردار هەرکی: بەشداری کۆنگرە ناکەم و دەستبەرداری هەموو پۆستێکی ناو یەکێتی دەبم
وێستگه نیوزـ
سەردار هەرکی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێی وایه، ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی له‌م بارودۆخه‌و به‌بێ بوونی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هێمنی و سه‌قامگیریی ناوخۆیی، زیان به‌ده‌نگ و پێگه‌ی یه‌كێتی ده‌گه‌یه‌نیت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ناوبراو راگه‌یاندوه كه بەشداریی کۆنگرەی یه‌كێتی ناكات و دەستبەرداری هەموو پۆست وئیمتیازاتێکی ناو یەکێتی دەبێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌ردار هه‌ركی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتوه: وه‌ك هه‌موولا ئاگادارن بڕیاردراوه 27 ئه‌م مانگه كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی بكرێت، به‌ڵام وه‌ك ناوبراو ده‌ڵێت: ماوه‌یه‌كه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌دۆخێكی ناته‌ندروست تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه گرفتی زۆر له‌ناوخۆی یه‌كێتیی دروستبووه، كه بۆته هۆی لێكترازانی ناوخۆیی و دابڕان له‌پره‌نسیپ و په‌یره‌وی ناوخۆ و به‌هاكانی دیموكراسی و په‌كه‌وتنی ژیانی حزبایه‌تی.
"ده‌مه‌وێت به‌هه‌موولا رابگه‌ینم كه له‌م بارودۆخه‌دا به‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مێژوویی خۆم هه‌ڵده‌ستم و نابمه به‌شێك له‌دروستكردنی بارودۆخێك كه لێكه‌وته‌كانی زیان به‌یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بهاكانی دیموكراسیه‌ت له كوردستان ده‌گه‌ینێت ، بۆیه رایده‌گه‌ینم كه به‌شداری له‌م كۆنگره‌یه‌دا ناكه‌م ،وه به‌م یاداشته ده‌ست به‌ردای هه‌موو پۆست و ئیماتیازاته‌كی حزبی ده‌بم " سه‌ردار هه‌ركی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا وای نوسیوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌ردار هه‌ركی:
ماوه‌یه‌كه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌دۆخێكی ناته‌ندروست تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه گرفتی زۆر له‌ناوخۆی یه‌كێتیی دروستبووه، كه بۆته هۆی لێكترازانی ناوخۆیی و دابڕان له‌پره‌نسیپ و په‌یره‌وی ناوخۆ‌و و به‌هاكانی دیموكراسی و په‌كه‌وتنی ژیانی حزبایه‌تی.
وه‌ك هه‌موولا ئاگادارن بڕیاردراوه 27 ئه‌م مانگه كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی بكرێت. ئه‌م كۆنگره له‌كاتێكدایه كه زه‌مینه‌ی كۆنگره‌كردن فه‌راهه‌م نییه‌و كاری له‌پێشینه‌ی دیكه هه‌یه. له‌لایه‌ك له‌هه‌مووكات زیاتر دۆخی ناوخۆ پێویستی به پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و ته‌بایی هه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه دوو هه‌ڵبژاردنی گرنگ و چاره‌نوسسازمان له‌به‌رده‌مه، پێویست ده‌كات یه‌كێتیی خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ئاماده‌بكات. یه‌كێكیان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه كه بۆئاینده‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كان زۆر گرنگه و ئه‌وی دیكه‌یان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره له‌كۆتایی شوباتی 2024 بكرێت.
كۆنگره كردن له‌م بارودۆخه‌و به‌بێ بوونی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هێمنی و سه‌قامگیریی ناوخۆیی، زیان به‌ده‌نگ و پێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌گه‌یه‌نیت. بۆیه پێموایه ئه‌م كۆنگره‌یه له‌هه‌لومه‌رجێكدا ده‌كرێت كه زه‌مینه له‌بار نییه‌و له‌ئه‌نجامدا زیان به‌یه‌كێتیی ده‌گه‌یه‌نێت. ره‌نگه ئه‌م كۆنگره‌یه له‌بری چاره‌سه‌ركردن گرفته‌كان قوڵتر بكاته‌وه.
دۆستان لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان
به‌ر له ئه‌نجامدانی كۆنگره، پێویسته ئه‌وله‌ویه‌ت به‌رێكخستنه‌وه‌ی رێزه‌كان و ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتیی ناوخۆیی بدرێت ، به‌دڵنیایه‌وه له‌گه‌ڵ كۆنگره‌یه‌كین ببێته‌هۆی نوێبونه‌وه‌و به‌هێزبوون و كۆبونه‌وه‌ی هه‌مووان له‌ده‌وری مه‌شخه‌ڵی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆنگره‌یه‌كین یه‌كێتی بباته‌وه سه‌ر چه‌پكه گوله‌كه‌ی مام جلال و رێچكه راسته‌قینه‌كه‌ی یه‌كێتیی كه له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری خه‌لكی كوردستاندا بێت و هیواو خواسته‌كانی گه‌نجه‌كانمان بێنێته دی، نه‌ك ببێته هۆی په‌رته‌وازه‌یی و لێكترازانی زیاتر .
كۆنگره به‌م شێویه زیانی گه‌وره به‌ئاشتی ناوخۆیی و یه‌كرێزی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌گه‌ینێت، هاوكات ده‌بێته هۆی سه‌پاندنی واقعێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ بنه‌ماو پره‌نسیپه نه‌گۆڕه‌كانی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له ئازادی و رێره‌وی دیموكراسی.
بۆیه ده‌مه‌وێت به‌هه‌موولا رابگه‌ینم كه له‌م بارودۆخه‌دا به‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مێژوویی خۆم هه‌ڵده‌ستم و نابمه به‌شێك له‌دروستكردنی بارودۆخێك كه لێكه‌وته‌كانی زیان به‌یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بهاكانی دیموكراسیه‌ت له كوردستان ده‌گه‌ینێت ، بۆیه رایده‌گه‌ینم كه به‌شداری له‌م كۆنگره‌یه‌دا ناكه‌م ،وه به‌م یاداشته ده‌ست به‌ردای هه‌موو پۆست و ئیماتیازاته‌كی حزبی ده‌بم .
سه‌ردار هه‌ركی
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
روژی شه‌مه رێكه‌وتی 23/9/2023
PM:07:35:23/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت