نرخی نه‌وت نزمبووه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا رووی‌ له‌ نزمبوونه‌وه‌ كرد، به‌جۆرێك نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی‌ برێنت له‌خوار 94 دۆلاره‌.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلولی 2023، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا نزمبووه‌وه‌‌ بۆ 93 دۆلار و 27 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ‌‌ به‌ 93 دۆلار و 71 سه‌نت فرۆشرا.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه‌ بۆ 90 دۆلار و 03  سه‌نت، له‌ كاتێكدا دوێنێ‌ به‌ 90 دۆلار و 17 سه‌نت بوو.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌ هه‌زار و 925 دۆلاره‌.


AM:08:47:23/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت