ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی قائانی بۆ سوریا راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
میدیاكانی ئێران رایانگه‌یاند كه فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به‌مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی مانۆڕی سه‌ربازی هاوبه‌ش سه‌ردانی سوریای كردووه.
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه ئاژانسی "ته‌سنیم”ی ئێرانی بڵاویكرده‌وه كه ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، سه‌ردانی سوریای كردووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، قائانی له سه‌ردانه "هه‌ستیار و گرنگ”ه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی، ئه‌منی و سیاسی دیمه‌شق كۆبووه‌ته‌وه.
ئاژانسه ئێرانییه‌كه واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی قائانی بۆ سوریا ئاشكرا نه‌كردووه، وێنه‌یه‌كیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ناوبراو له‌نێو كۆمه‌ڵێك چه‌كداردا ده‌رده‌كه‌وێت كه ریزێك تانكیان له پشته‌وه‌یه.
ئاژانسی ته‌سنیم ئاشكراشیكردووه كه قائانی سه‌رپه‌رشتی مانۆڕی سه‌ربازی هاوبه‌شی "ئێران و سوریا" هه‌ردوو وڵاتی هاوپه‌یمانی كردووه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه قائانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سوریا لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو وڵات و چۆنێتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی به‌رده‌م سوریای تاووتوێ كردووه.
هه‌روه‌ك ستایشی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی كردووه و رایگه‌یاندووه كه" ئێران پشتیوانی گه‌لی سوریا و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ده‌بێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كاندا".
PM:11:59:22/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت