وه‌زاره‌تی بازرگانی: نیوه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه كراوه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند كه تا ئێستا نزیكه‌ی نیوه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه‌كراوه و له‌سه‌ر بنه‌مای رۆژی وه‌رگرتنی گه‌نمه‌كان به‌سه‌ر جووتیاراندا دابه‌شكراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئه‌یلولی 2023، نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌كۆی 411 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هه‌زار دینار پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی ئه‌مساڵ تا ئێستا بڕی 233 ملیار دینار له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه‌كراوه بۆ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان".
نه‌وزاد شێخ كامیل ده‌ڵێت: "پاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای رۆژی وه‌رگرتنی گه‌نمه‌كان به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌شكراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له ئاینده‌دا ئه‌و بڕه‌ی تر كه ماوه 178 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هه‌زار دینار ده‌نێردرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌ش ده‌كرێت.
PM:09:11:22/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت