عه‌بادی: هه‌رێم ئاماده نییه فه‌رمانبه‌رانی به حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه ببه‌سترێنه‌وه
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق رایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده نییه فه‌رمانبه‌رانی به حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه ببه‌سترێنه‌وه، ئاشكراشیكرد كه هه‌ندێك لایه‌ن له‌پێناو رازیكردنی ده‌نگده‌ره‌كانیان، هاوڵاتییانی هه‌رێم له مافه‌كانیان بێبه‌ش ده‌كه‌ن.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سۆمه‌ریه وتی: "پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك عێراق و یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی و دووركه‌وتنه‌وه له مه‌رجی (پشتیگریم بكه، به‌شت ده‌ده‌م) مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكرێت، چونكه ئه‌مه ده‌بێته‌هۆی ده‌ستبه‌رداربوونی مافی هاوڵاتیان نه‌ك حزبه‌كان".
عه‌بادی ده‌ڵێت: " هه‌ندێك لایه‌ن هاوڵاتییانی هه‌رێم له مافه‌كانیان بێبه‌ش ده‌كه‌ن له‌پێناو رازیكردنی ده‌نگده‌ره‌كانیان".
باسی له‌وه‌شكرد كه "له ساڵی 2018دا ئه‌و بودجه‌یه‌ی پێشكه‌شم كرد كێشرایه‌وه و به نوكه قه‌ڵه‌مێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به رێژه‌ی سه‌دا 50 و به‌بێ هیچ حسابێت و له‌پێناو ده‌ستكه‌وتی سیاسی، زیادكرا".
عه‌بادی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته حكومه‌تی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی ورد‌و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان مووچه‌ی هه‌رێم هه‌ژمار بكات، نه‌ك بۆ مه‌رامی سیاسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات".
له درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا عه‌بادی ده‌ڵێت: "هه‌رێم ئاماده نه‌بووه فه‌رمانبه‌رانی به حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه ببه‌سترێنه‌وه و له‌ولاشه‌وه به‌غدا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی كه مووچه‌كانیان نادات".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌سر راشیگه‌یاند كه "بودجه هه‌ندێك ده‌قی له‌خۆگرتووه، وایكردووه جێبه‌جێكردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به‌هه‌رێم مه‌حاڵ بێت، هه‌ربۆیه قه‌رز ده‌درێته هه‌رێم و ئه‌و بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه پشتیوانیی لێكراوه".
PM:08:30:22/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت