سودانی: كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم تێپه‌ڕێندران
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی پانێڵێكدا له ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێمدا نییه و ئه‌وه‌ی هه‌بوو كێشه‌ی یاسای دارایی بوون و تێپه‌ڕێندران.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئه‌یلولی 2023 محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له پانێڵێكدا كه له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشكه‌شی كرد، وتی: "هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی له‌نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئارادا نییه، ئه‌وه‌ی هه‌بووه كێشه‌ی یاسایی دارایی بووه و توانراوه به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن تێپه‌ڕێندرێت".
سودانی باسی له‌وه‌شكرد كه "هه‌رێمی كوردستان كاراكته‌رێكی سه‌ره‌كی پڕۆسه‌ی سیاسییه له عێراق و به‌شێكه له پڕۆژه ئابوورییه‌كان كه سوودی بۆ هه‌موو عێراق هه‌یه".
له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا سودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "لە سەرەتای هێرشەکانی داعش، عێراق بە ئەزمونێکی ئازاربەخشی بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا رۆشت، بەڵام لە دوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا، عێراق سەرەتایەکی نوێی دەستپێکرد".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "لە هیچ لایەنێکی دەرەکی قبوڵ ناکەین، ببێتە لایەنی سێیەم بۆ گۆڕانکاری سیاسی لە عێراق، لە دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021 بە دۆخێکی قورس‌دا تێپەڕبووین، بەڵام بە رێککەوتنی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆتای‌یان پێهێنا، ئەوەش نیشانەی گەشەی کاری سیاسی عێراقە".
سوودانی هاوكات باسی له "دزی سه‌ده" كرد و رایگه‌یاند، عێراقییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای راده‌ستكردنه‌وه‌ی داواكراوانی "دزی سه‌ده" په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌به‌ستن، و "حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه له به‌دواداچوونی ئه‌م كه‌یسه و راوه‌دوونان و راپێچكردنیان بۆ به‌رده‌م دادگا ئه‌گه‌ر له هه‌ر پۆست و پله‌یه‌كیشدا بن".
ئاشكراشیكرد كه " له كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی عێراق و له ئاستی باڵادا زیاتر له سێ تریلیۆن دینار دزراوه و زۆربه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بردراون، كه عێراق له‌و پێناوه‌دا به‌رده‌وام كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كات".
سودانی راشیگه‌یاند كه "زۆربەی وڵاتان و ئەمریکاش، ئەگەر بیانەوێت پەیوەندییان لەگەڵ عێراق هەبێت، پێویستە سەرەتا رێز لە سەرەوەری وڵاتەکە و ئیرادەی گەلەکەی بگرن".
PM:07:08:22/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت